گه‌رمیان.. ته‌رمى گه‌نجێك له‌نێو مزگه‌وتێكدا به هه‌ڵواسراوى دۆزرایه‌وه
ڕائید عه‌لى جه‌مال قه‌دووى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ئاگەدارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لەمزگەوتی سیراجه‌دین لە گەڕەکی سەدماڵەکەی شارى کەلار".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه مەفرەزەكانیان چوونە شوێنی ڕووداوەکەو دەرکەوت تەرمی هاووڵاتییەكه بەناوی (فارووق ناجی محه‌مه‌د) لەدایکبووی
ساڵى 1995 لە نێو حەمامی مزگەوتی ناوبراو هەڵواسراوە".
دواتر بەمەبەستی توێكارى و پشکنین، تەرمی گه‌نجه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و پۆلیسیش لە لێکۆڵینەوەدایە لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە، گوتیشی :" تا ئێستا نادیارە ئەوهاوڵاتیە خۆی هەڵواسیوە یان هەڵواسراوە".
ناوبراو خوێندکاری هەمان مزگەوت بووە و هه‌رلەوێ لەگەڵ هەشت گەنجی دیکەدا که هاوڕێی یەکدی بوون ڕۆژانە لەلایەن مامۆستایەکی ئاینى وانەیان پێ گوتراوەتەوە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 مامۆستا ئاینییه‌كه‌ى و هه‌ر هەشت هاوڕێكه‌ى ده‌ستگیر كراون.
bas news-
