ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنى: پێویستە گۆڕان و کۆمەڵ پێشنیازە نوێیه‌کەی پارتی له‌به‌رچاو بگرن
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، دەربارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکدا گوتی :" بە بۆچوونی من باشتروایە سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیەكانی کوردستان، به بزوتنه‌وه‌ى گۆران و كۆمه‌ڵ و پارتى له‌سه‌ر بنه‌ماى سازشى هه‌مه لایه‌نه ئه‌م دۆخه تێپه‌رێنن، چونکە مانه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه و کەڵەکەبونی قه‌یرانه‌کان خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌نێك ناكات".
گوتیشی :" كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ خۆى كارێكى باشه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى له‌وه‌دایه و ئێستا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چاوەڕێی کاراکردنەوەی پەڕلەمان دەکەن.
ئەماژەی بەوەشکرد، كه ئەم پێشنیاره نوێیەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ندێک بابه‌تى نوێی تێدایه، كه پێشتر پارتى ده‌یگووت ئێمه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان ناكه‌ین و به‌هیچ جۆرێك ئامادە نین ھیچ پۆستێكى سه‌رۆكایه‌تى ڕادەست به گۆڕان بکەین.
گوتیشی :" بۆیە باشتروایه گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئه‌م پێشنیازه نوێیه‌ی پارتی له به‌ر چاو بگرن و به‌وردى بیرى لێبكه‌نه‌وه، ھەروەھا پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان خوێندنه‌وه‌یه‌كى باش بۆ ئه‌م دۆخه دژواره‌ى ئێستا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان بتوانین په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه، چونكه له ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه ده‌توانین كێشه‌كانی ئێستا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و خزمه‌تى وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین".
bas news-
