كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له سه‌ر ئافره‌تانى ئێزدى ئه‌نجام ده‌درێت
كۆسار كه‌ریم، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان ڕاگه‌یاند : " ڕۆژى 19/ 5/ 2015 دواى ئه‌وه‌ی چه‌كدارانى داعش كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یان به‌سه‌ر شنگال وده‌وروبه‌ریدا هێنا، له نێویانیشدا كچان و ژنانى ئێزدى به پله‌ى یه‌ك بوونه قوربانى و ده‌ستدرێژى كرایه سه‌ریان و كڕین و فرۆشتنیان پێوه كرا، به‌و هۆیه‌وه ئه‌و ڕۆژه كراوه‌ته ڕۆژێكى جیهانى".
به‌پێی زانیارییه‌كانى كۆسار كه‌ریم، ڕۆژى پێنجشه‌ممه 15/ 6/ 2017 كۆنفرانسێك ساز ده‌كرێت، تێیدا چه‌ندین به‌پرسی حكوومى و حزبی به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش كه‌ریم سنجارى، وه‌زیرى ناوخۆ، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌روه، مه‌حموود حاجى ساڵح، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. گوتیشی: " ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان كه‌وتووه‌ته ژێر بارێكى قورسه‌وه، كار ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كچ و ژنانه‌ى كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌دیل گیراون، هه‌وره‌ها چۆنییه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك پلان و پرۆژه وهاوكارى له ئارادابوون، له‌وانه‌ش بریارى (13)ه، (25)ه كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ڕزگار كردن وچاره‌سه‌ر كردنیان".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه پرۆتۆكۆلی لیكۆلینه‌وه و به‌جینۆساید ناساندنى ده‌ستدریژى سێكسى له كاتى ململانیكاندا، ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان له‌گه‌ل كۆنسوڵى وڵاتى به‌ریتانیا واژۆیان كردووه، هه‌روه‌ها ماوه‌ى 2 ساڵه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى جینۆساید له دهۆك كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
bas news-
