نووسەرێكی ناوداری تورک: ڕێفراندۆم مافێکێ ڕەوای گەلی کوردە
سەبارەت بەم پرسە، (ئەتیەن مەحچویپیان)، نووسەری ناوداری تورک و ڕاوێژکاری کۆنی سەرۆکوەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: ''هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە کوردەکان لە جێیی خۆیدا نییە، بابەتی ڕیفراندۆم گرێدای بابەتی ناکۆکییە هەرێمییەکان نییە و گڕێدای بابەتی قەتەریش نییە، پێویستە ئێمە باش بزانین کورد بۆ ماوەی دووسەد ساڵە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان شەڕ دەکەن و لە عێراق هەزاران شەهیدیان داوە.''
ئەو نووسەرە تورکە گوتی: ''خەونی کوردەکان ئەوەیە کە وڵاتی خۆیان لە عێراق دروست بکەن و ئەمڕۆش دەرفەتێکی باش هاتووەتە پێش و بڕیاریان داوە ڕیفراندۆم بکەن، ئەمەش مافێکی ڕەوای ئەوانە و نابێ تورکیا بە توندی دژی کوردەکان بوەستێت.''
(ئەتیەن مەحچویپیان) گوتیشی: ''هەرێمی کوردستان پەیوەندیی زۆر باشی لەگەڵ تورکیا هەیە، نابێ تورکیا ئەم پەیوەندییە باشانە تێک بدات، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندیی تورکەکاندا نییە، ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندوویانە کوردستان جیرانێکی باش بووە، هیچ زیانێکی بە تورکەکان نەگەیاندووە، لەبەر ئەوەش پێویستە بەرپرسانی تورکیا پێداچوونەوەیەک بە هەڵوێستەکانیاندا بکەنەوە، چونکە ئەگەر تورکەکان ئەوها دژایەتیی کوردەکان بکەن، زیان بە تورک دەگەیەنن.''
kdp-
