منداڵێکی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار کرا
(ڤیان دەخیل)، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ کچێکی ئێزدی لە لای ڕاستی مووسڵ ڕزگار کرا. کچەکە خەڵکی ناوچەی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە، کە ماوەی نیزیکەی ٣ ساڵە لە دەستی داعشدا بوو.''
هەر لەم بارەیەوە (حسێن قائیدی)، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعشدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵدا هیچ کەس ڕزگار نەکراوە، تەنیا ٢٠ کەس لە مووسڵدا بوون، ئەویش لە کاتی ڕزگارکردنی گەڕەکەکاندا، خۆیان لە ماڵەکاندا حەشاردا بوو.''
kdp-
