وه‌زاره‌تى كاره‌با: نرخی پۆلى كاره‌باى بازرگانى زیاد كرد
حوسێن حه‌مەد، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكرنى كاره‌باى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان نرخى یه‌كه‌ى كاره‌با بۆ پۆلى بازرگانى بۆ 130 دینار زیادكراوه، له‌گه‌ڵ زیادبوونى یه‌كه‌ش نرخێكى زیاتری لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پێشتر نرخى یه‌كه‌ى كاره‌با بۆ پۆلی بازرگانى له 25 دیناره‌وه ده‌ستی پێ ده‌كرد، تا 90 دینار".
جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان ته‌نیا فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، چونكه بڕیاره‌كان له سه‌روى ئه‌وانه‌وه ده‌ركراوه.
باس‌نیوز، هه‌وڵى دا په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باوه بكات، بۆ ئه‌وه هۆكارى ده‌ركردنى بڕٍیارهكه و چۆنیه‌تى ورده‌كارییه‌كانى بڕیاره‌كه بخاته ڕوو، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
باس‌نیوز
