پارتی (کۆنگرەی نیشتمانیی عێراقی) پاڵپشتیی ڕیفراندۆم دەكات

 پارتی (کۆنگرەی نیشتمانیی عێراقی) پاڵپشتیی ڕیفراندۆم دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە سەەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی ((المؤتمر الوطنی العراقی) کۆ بووە و لەبارەی ڕەشی شەڕی مووسڵ و قۆناغی دوای شەڕی مووسڵ و پرسی ڕیفراندۆمی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی6ـی2017 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی (المؤتمر الوطنی العراقی) كرد كە پێكهاتبوو لە ئاراس حەبیب کەریم سکرتێری گشتیی حزب و نووری بەدران، هانی ئیدریس، لەیس شیر و جەمیل محەمەد ئەندامانی سەرکردایەتی.

لە دیدارەكەدا كە بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی سكرتێر و مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستان لە مووسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كران.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان ڕایانگەیاند کە دوای کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەحمەد چەلەبی حزبەکەیان بە قۆناخی سەختدا تێپەڕی، بەڵام توانیویانە ئاستەنگەکان تێپەڕێنن.

شاندەکە پشتیوانیی خۆیان بۆ مافی ڕەوای دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ سەرکەوتنی زیاتری پڕۆسەکە خستەڕوو.

مەسعوود بارزانی سوپاسی هەڵوێستی شاندی میوانی کرد و ڕایگەیاند کە گەلی کوردستان هەموو ڕێگەکانی بۆ هاوکاری و پێکەوەژیان لە چوارچێوەی عێراقدا تاقی کردووەتەوە و هەمیشە بە نکۆڵیکاری و پەراوێزخستن و چەوساندنەوە وەڵامی دراوەتەوە، بۆیە ئێستا گەلەکەمان دەیەوێ ڕای خۆی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێت و بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن داوای مافەکانی خۆی دەکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئایندەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و مەترسیی نەمانی تەوافوق و شەراكەت، هەروەها ئەو هەڕەشانەی كە لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەكە دەبنەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوام لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان.












باسنيوز
Top