لە خورماتوو هێرشه‌كه‌ی داعش تێك شكێنراوه و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو سه‌عات (11)ی شه‌و داعش له سێ لاوه و لە میحوه‌ره‌كانی (زه‌رگه، حلێوه، عه‌بوود) هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی کە له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هێرشه‌كه‌ی داعش تێك شكێنراو و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە".
ئاماژه به‌وه‌ش كرد: "پاش دوو كاتژمێر واته سه‌عات (1) ی شه‌و كۆتایی به‌شه‌ڕەکە هاتووه".
سه‌باره‌ت به‌مه‌به‌ستی هێرشه‌كانی داعش له دووزخورماتوو، به‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "كه به‌هۆی شكستی داعش له مووسڵ ئه‌و چه‌كدارانه له‌وێوه هه‌ڵهاتوون بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر به دووزخورماتوو و ده‌یانه‌وێت ئێره به‌كار بهێنن و بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله و زنجبره چیای حه‌مرین".
هێزەکانی لیوای پێنجی وەزارەتی پیشمەرگە بە یارمەتیی کەسانی خۆبەخش لە چەمجەماڵ بۆ ماوەی دوو سەعات تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاندووە.
باس‌نیوز
