له كەركووك ژمارەیەك گومانلێكراو دەستگیر كران

له كەركووك ژمارەیەك گومانلێكراو دەستگیر كران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك ڕای دەگەیەنێت لە چالاكییەكیاندا لە گوندێكی ناحیەی تازەی سەر بە كەركووك، 6 داواكراو و گومانلێكراویان دەستگیر كردووە.



عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، ڕاگەیاند: دوێنێ سێشەممە 13/6/2017، لە چالاكییەكی هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و هێزەكانی ئاسایشی كەركووك، لە گوندی (سەیادە)ی ناحییەی تازەی سەر بە كەركووك، توانرا 6 داواكراو گومانلێكراو دەستگیر بكەن".



بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك گوتیشی، ئێستا دەست كراوە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دەستگیركراوانەدا".





باسنيوز
Top