خورماتوو.. 9 هاووڵاتى عه‌ره‌ب ڕفێندران

خورماتوو.. 9 هاووڵاتى عه‌ره‌ب ڕفێندران
هه‌شت چه‌كدارى نه‌ناسراو له‌ شاره‌دێی سلێمان به‌گ، لة سنوورى خورماتوو، به‌ دوو ئۆتۆمبێل له‌ گه‌ڕه‌كى ئاواره‌كان، 9 هاووڵاتى عه‌ره‌ب ده‌ڕفێنن.

محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قائیمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند :" كاتژمێر 4:00ى ئه‌مڕۆ، 9 هاووڵاتى عه‌ره‌ب ڕفێندران".

ڕوونیكرده‌وه‌، ڕفێندراوه‌كان له‌لایه‌ن هه‌شت چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ دوو ئۆتۆمبێلی جۆرى سۆناتا و ده‌بڵێكی توویتاوه‌ ڕفێندراون.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌دێی سلێمان به‌گ بووه‌ له‌ ماڵه‌ ئاواره‌كان.
bas news-
Top