سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر جگەری خراپدا گیرا

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر جگەری خراپدا گیرا
ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر بڕێکی زۆر جگەردا دەگرێت کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بەرێگەی نایاسایی ھاوردەی ھەرێمی کوردستانی بکات، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایدەگەیەنێت، خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.



گۆران قادر، سەرۆکی لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە لێدوانێکدا راگەیاند: "دوای چاودێریکردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە، بازرگانێک ھەستاوە بە ھاوردەکردنی جگەری خراپدا و ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەردا گرتووە و ڕەوانەی لیژنە ھاوبەشەکانی کردووە".



سەرۆکی لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، گوتیشی: "بازرگانەکە بڕی 89 کارتۆن جگەری بەستووی بە قاچاخ لە ئێرانەوە و لەناو تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنییەوە ھاوردەکردووە، بە ھۆی تێکچوونی پێکھاتەکەیەوە جگەر ناتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر ھەڵبگرێت، چونکە زیانی بۆ سەر تەندروستی ھاووڵاتیان ھەیە، لەبەر ئەوە بە یاسا رێگە نادرێت جگەری مریشک ھاوردە بکرێت".



ئاماژەی بەوەش کرد: "بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی، تانکەرەکە رەوانەی پارکی دەست بەسەردا گرتنی ئوتومبیل کراوە، ھەروەھا بەمەبەستی لەناوبردنی جگەرەکە گوازراوەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەری سلێمانی و خاوەنەکەشی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە".
bas news-
Top