شێخ جەعفەر: خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بەپەرۆشن بۆ ڕیفراندۆم
(شێخ جەعفەر مستەفا)، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''خەڵکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ''بەڵێ'' دەنگ بە ڕیفراندۆم دەدەن و نایانەوێت چارەنووسیان بدەنە دەست قەدەر و ئیستاش گەلی کوردستان بڕیاری لە چارەنوسی خۆی دەدات، بۆیە زۆر گرینگە کات بەهەدەر نەدرێت، کات لەبەر ژەوەندیی گەلی کوردستان نییە، چونکە تا دێت هێزەکانی حەشد دەستوەردانیان لەم سنوورانە زیاتر دەبێت، ئەگەر هات و دەنگی ''بەڵێ'' بۆ ڕیفراندۆم زۆر بێت، ئەوە بەڵگەی بەهێزمان بەدەستەوە دەبێت و لە ڕووی یاساییەوە قسەمان بۆ نەیارەکانمان بەهێز دەبێت.''
(شێخ جەعفەر) گوتیشی: ''چاوەڕوان دەکرێت دەنگی ''بەڵێ''ی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە ڕیفراندۆمدا ئەنجامێکی سەرسووڕهێنەر بهێنێت، چونکە خەڵک یەکجار پەرۆشە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی هیچ گەڕەنتییەک نەماوە بۆ پێکەوەبوون لەگەڵ بەغدا، هیوادارین ئەم ڕیفراندۆمە سەرکەوتنی یەکجاریی گەلی کوردستان بێنێتەدی، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گەلی کوردستان زوڵمی لێ نەکرێتەوە، ئێستاش خەڵک ئامادەکاریی باشیان کردووە بۆ ئەو پرسە و دەنگدانەوەیەکی یەکجار زۆری هەبووە لەسەر ئاستی جیهاندا.''
kdp-
