د. سامان: بە هۆی ژەهراویبوونی ئاوارەکانەوە حەوت کەس دەستگیر کران
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، (سامان بەرزنجی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوێنێ بە ھۆی خواردنەوە لە کەمپی حەسەنشام لە میحوەری خازر ٨٢٥ ئاوارە ژەھراوی بوون، لەوانە ٦٣٦ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و ھیچ حاڵەتێکی مردن نەبووە، وەک باسی لێوە دەکرا، چونکە باس لەوە کرا، کە مندڵێک گیانی لەدەست داوە، بۆیە ئێستا زۆربەیان دۆخیان باشە و تەندروستیان جێگیرە.''
(سامان بەرزنجی) گوتی: ''بە ھۆی ژەھراویبوونی ئەو ئاوارانەوە حەوت کەس دەستگیر کراون، خاوەنی خواردنگەکە و پێنج کەس لەوانەی خواردنەکیان ئامادە کردووە و یەکێکیش لە ڕێکخراوەکەی خواردنی داوە بە ئاوارەکان و خواردنگەکەش داخراوە. جگە لەوەش، نموونەیەک لە خواردنەکە وەرگیراوە و دوای سێ ڕۆژی دیکە ئەنجامی پشکنینەکەی دەردەچێت، بزانین چ بەکتریایەکی تێدایە.''
(بەرزنجی) دەڵێت: ''ئێستا نیوەی زیاتر لە ئەوانەی چارەسەریان بۆ کراوە لە نەخۆشخانە دەرکراون و گەڕاونەتەوە بۆ کامپ.''
(بەرزنجی) گوتیشی: ''لە دوای تێپەڕبوونی ٤٨ سەعات ئەو ئاوارانە بە تەواوەتی لە مەترسی ڕزگار دەبن و ھیچ کێشەیەک نامینێت.''
kdp-
