سەرۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانەوادەی حەسیب قەرەداخی ده‌كات
بۆ كاك ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان(خاتوو عائیشه)ی خێزانی شاعیری ناودار (حه‌سیب قه‌ره‌داخی)مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی ئێوه و خانه‌واده‌ی کوردپهروهرتان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و هاوبەشی خەمتانین.
له خوای گه‌وره داكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اله را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
kdp-
