مه‌سروور بارزانی: هه‌رێم به په‌ناگه‌ی ئارام ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ست شه‌ڕ و توندوتیژییه‌وه رووی تێده‌كه‌ن
له دانیشتنێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (خالید جه‌مال ئه‌لبێر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه رزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش و قۆناغی دواتری عێراق و پرۆسه‌ی ریفراندۆم كرا، كه بڕیاره له 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت.
شاندی میوان سوپاسی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ حه‌وانه‌وه و داڵده‌دان و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان به گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی به‌تایبه‌تی و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان به وڵاتی خۆیان ده‌زانن و هیچ كاتێك نموونه‌ی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه برایه‌تیانه و یارمه‌تییه‌كانی له بیر ناكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا (مه‌سروور بارزانی) تیشكی خسته سه‌ر فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی نێوان پێكهاته جیاوازیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و درێژه‌دان به پتهوتركردنیان و رایگه‌یاند، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان سوورین و بڕیارمانداوه، كه باشترین مۆدیلی پێكه‌وه‌ژیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گشت پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ین، دووپاتیشی كرده‌وه، كه هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان به‌و په‌ناگه ئارامه ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانه‌وه په‌نای بۆ ده‌هێنن، وه‌ك چۆن پێشتریش له ده‌ست زوڵم و زۆرییهكان په‌نایان بۆ چیاكانی كوردستان ده‌هێنا.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا باس له ره‌وش و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه رزگاربووه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرا، په‌یوه‌ست به مافی مه‌سیحیانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دڵنییای به شاندی باڵای پیاوانی ئایینی مه‌سیحی دا، كه هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له‌وه ده‌كات، ئه‌وان خۆیان ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی مافی مه‌سیحیان و گرووپه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا پاشه‌كشه له‌و پره‌نسیپه ناكات.
kdp-
