لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لەبارەی پرسی ریفراندۆمەوە کۆبوونەوە
وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران،رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 13/6/2017 بەمەبەستی دەربڕینی پشتگیری و پاڵپشتی بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم لە کۆبوونەوەکماندا، لە لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەئامادەبوونی عەلی عەونی بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێمە وەک بەرێوەبەڕ و کارمەندانی ئەوقافی سۆران، سەرۆک ئەندامانی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم و بەشداریکردنی ھاووڵاتیانی کوردستانیان لە پڕۆسەی ریفراندۆم راگەیاند، بە ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییمان دانا، چونکە بەتێڕوانینی زانایانی ئایینی گەلی کوردیش مافی خۆیەتی وەک گەلانی دونیا خاوەنی دەوڵەت بێت و بڕیار دانیش بۆ سەربەخۆیی بە دیارترین ئەوماف و ئازادییە، کە ئایینی ئیسلام بە ھەموو تاکێکی بەخشیوە".
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا زانایانی ئایینی داوایان لە لایەنە سیاسییەکان کرد، لە ئاست ھەستیاری قۆناغەکەدا بن و ھەوڵی سەرخستنی پڕۆسەی ریفراندۆم بدەن کە پرسێکی گشتگیرە و پەیوەستە بە ئایندە و چارەنووسی ھەموو خەلکی کوردستان، لەھەمان کاتیشدا داوایان کرد پاڵپشتی و پشتیوانی ھەنگاوەکانی مسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بن، بۆ ھێنانەدی خەونی دێرینی کوردان، چونکە ھیچ بژاردەێکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە، بۆ یەش ھەر سازش و کەمتەرخەمێک لە ھەمبەر پرسی ریفراندۆم بە ھەر بەھانە و مەبەستێکبێ، بە گوناح و تاوانێکی گەورەیە لە روانگەی ئیسلام".
جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە کارکردن بۆ بەدەوڵەت بوون، مافێکی شەرعی و خوداییە بەر لەوەی مافێکی یاسایی و نەتەوەیی بێت".
باسنیوز
