ڕاوێژكارێكى سیاسیی: ده‌بێ شوناسى ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى تواناى نه‌وه‌كانى بێت بۆ داهاتوو
د.سامان سۆرانى، ڕاوێژكارى سیاسیی له فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بابه‌تێكى به ناونیشانى ( ڕوانگه‌یه‌كى فه‌لسه‌فى بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان)، بڵاو كردووه‌ته‌وه، نوسیویهتى :" هه‌موو سه‌رده‌مێك شێوه‌ى خۆی بۆ خه‌بات كردن هه‌یه، ئه‌وه‌ى دان به ڕووداوه‌كاندا نه‌نێت، جێكهوتهكانى مێژوو په‌راوێزى ده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ى هه‌وڵى دیاریكردنى جێكه‌وته‌كان نه‌دات ناتوانێت خۆڕاگرانه به‌رگرى بنوێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى زمانێكى نوێ به‌كار نه‌هێنێت بۆ تێگه‌یشتن ناتوانێت به شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى له گۆڕینى واقیعه‌كه‌دا، پشكدار بێت".
ئه‌و ڕاوێژكاره سیاسییه، ئه‌وه‌شى خسووهتهڕوو، گه‌لى كورد وه‌ك گه‌لێكى شكۆمه‌ند ده‌زانێت، كه ڕابردوو زه‌مه‌نێكه له زه‌مه‌نه تێكهه‌ڵكێش و ئاڵۆسكاوهكان، یان توێژێكه له توێژه‌كان، یا "سامپڵ"ێكه، ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كى جیلۆژى بخوێندرێته‌وه، ئێمه ویستى قوربانى دانمان هه‌یه، مێژووش قسه‌كانمان پشت ڕاست ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م سه‌رده‌مى وه‌رچه‌رخانه‌دا پێویستمانه داهێنانى ویستى سه‌ركێشى كردنه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ڕووبه‌ڕووى وه‌رچه‌رخان و گه‌یشتن به مافه‌كانمان ببین.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه پێویسته شوناسی ده‌وڵه‌تى كوردستانى هاوچه‌رخ ڕه‌نگدانه‌وه و به‌ڵگه‌یه‌ك بێت، بۆ توانای نه‌وه‌كانى له داهێنان و پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌یان به‌ڕووى جێهان و فه‌رهه‌نگ و زانستى جیهان، نه‌وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، هه‌روه‌ها ئه‌ركى سه‌رشانمانه هۆش و ئازادى تاكى كوردستانى شۆڕشگێڕتر بكه‌ین.
باسنيوز
