خورماتوو.. شوفێرێک رفێندرا

 خورماتوو.. شوفێرێک رفێندرا
ئەمڕۆ سێشەممە، لە شارۆچکەی خورماتوو، شوفێرێک لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە رفێندرا.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 13/6/2017 کەمێک پێش ئێستا کاتژمێر 1:40 خولەک، شوفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW، لە گەڕەکی عەسکەری خورماتوو، بەرامبەر مزگەوتی وەھاب رفیندرا".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەش خستەڕوو: "ئەو شوفێرە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری دەبڵ مەرزیەی جام رەش بەرەو نێو باخەکانی خورماتوو، رفێندراوە".















باسنيوز
Top