لێدوانی پۆلیس لەبارەی ئەو کەسەی لە ھەولێر دوو ھاووڵاتی کوشت

 لێدوانی پۆلیس لەبارەی ئەو کەسەی لە ھەولێر دوو ھاووڵاتی کوشت
کەسێک لە شاری ھەولێر، بە چەک ھێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و خەسووی خۆی و دراوسێیەکی ماڵی خەزووری کوشت، لەم بارەیەشەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە دەکات، کە کاتژمێر 5ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 13/6/2017، کەسێک بە ناوی (ف.ر) تەمەن 20 ساڵ، بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دایکی ھاوسەرەکەی بە ناوی (ھەیبەت ئەحمەد حەسەن) تەمەن 55 ساڵ و دراوسێیەکی ماڵی خەزووری بە ناوی (ھێرش خزر حوسێن) تەمەن 25 ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کوشتووە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش دەکرێت، کە تاوانبارەکە لە شوێنی ڕووداوەکە ڕای کردووە، تەرمەکانیش ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی داد کراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و "ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە".











باسنيوز
Top