بانە.. هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستڕێژی گوللە لە ژینگەپارێزان دەکەن

 بانە.. هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستڕێژی گوللە لە ژینگەپارێزان دەکەن
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕ و سەرچاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتێکدا سنووری ناوچەی چۆمان لە سنووری بانە ئاگری گرتووە و ژینگەپارێزان هەوڵی کوژاندنەوەیان داوە، کەچی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستڕێژیان لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) ڕۆژی یەکشەممە 2017/6/11 هێزە ئەمنییەکانی سنوورپاریزی ئێران لێڕەوار و دارستانەکانی دەوروبەری گوندی "چۆمان"یان لە سنووری بانە لە سێ لاوە ئاگر تێبەر داوە.

لەو ڕووداوەدا پێنج هێکتار لە زەوی و زاری ئەو ناوچەیە ئاگریان گرتووە و تێدا چوون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتێکدا خەڵکی گوندی چۆمان و ژینگەپارێزان هەوڵی کوژراندنەوەی ئاگرەکەیان داوە، هێزەکانی سنوورپارێز خەڵکەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

ئەمکارەی هێزە ئەمنییەکان بووەتە هۆی ناڕەزایی خەڵک و سەرەنجام خەڵک و ئەندامانی ئەنجومەنی گوندی جۆـان نامەیەکی ناڕەزاییان بۆ قایمقامی بانە نووسیوە و خوازیاری بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە بوون.

هێزە سنوورپاریزەکانی ئێران ساڵانە بە بیانووی پێشگیری لە هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کورد، بەشێکی زۆر لە دارستان و لێڕەوارەکان دەسووتێنن.















باسنيوز
Top