هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوە دان
هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوە دان، سەلاح دەلۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بڕیاردرا کە هەوڵی جددی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بدرێت بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و بۆ ئەمەش لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ بکرێت لەسەر هەموو پرسەکان و بەتایەبت ریفراندۆم لەگەل یەکێتی گفتوگۆ دەکرێت و بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە کاری هاوبەش و قۆناغی داهاتووەوە هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، "هیچ گرفتێک لەبەردەم پرۆسەکە نییە و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن".
باسنيوز
