وەزیری تەندروستی: رێکاری یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی کەمپی حەسەن شام گیراوەتە بەر

 وەزیری تەندروستی: رێکاری یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی کەمپی حەسەن شام گیراوەتە بەر
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین ئاماری ئاوارە ژەهراویبووەکان ئاشکرا دەکات و راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.



رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک راگەیەندراوێکی وەزارەت و ژمارەیەک وێنەی خۆی و نەوزاد هادی، پاریزگاری هەولێی لەناو نەخۆشەکان و نەخۆشخانەکانی هەولێر بڵاو کردووەتەوە.



وەزارەتی تەندروستی سوپاسی پـزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکات، کە “لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا”، 800 نەخۆشی ژەهراویبوویان چارەسەر کردووە.



بەربانگی رۆژی دووشەممە 12.6.2017، بەهۆی ژەهراویبوونەوە، کە گوترا بەهۆی خواردنەوە بووە، سەدان ئاوارەی کەمپی حەسەن شام لە سنووری پارێزگای هەولێر، گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و پێنج ئاوارەش گیانیان لە دەست دا.



خواردنەکە لەلایەن رێکخراوی (راستی) عەرەبییەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپەکە لە چێشتخانەیەکی شاری هەولێر دبین کرابوو.



پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، کە درەنگانی شەوی دووشەممە تیمێکی پۆلیس خاوەن و پێنج کرێکاری چێشتخانەکەی بە فەرمانی دادوەر، دەستگیر کردووە.



باسنیوز
Top