باڵوێزى ئیسپانیا: به‌هۆى گرنگى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دیپلۆماتكارى تایبه‌ت ده‌نێرینه هه‌ولێر
باڵوێزى ئیسپانیا له عێراق ڕای گه‌یاندووه، به‌هۆى گرنگى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان، دیپلۆماتكارى تایبه‌ت ده‌نێرنه هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12/ 6/ 2017) نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى، هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكردهوهكه و كۆپیه‌كى ، تێیدا هاتووه :" خوان جوسێ، باڵوێزى ئیسپانیا له عێراق، بۆ یه‌كه‌م جاره هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و ڕایگه‌یاندووه، كه له‌به‌ر گرنگى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى پهیوهدندییهكانى نێوانیان، دیپلۆماتكارى تایبه‌ت ده‌نێرێته هه‌رێمى كوردستان".
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامى، باسی له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسیی ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد، هاوكات باسى گرنگى پرسی ڕیفراندۆم كرد، بڕیاردانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ ئه‌زموونى سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق گه‌ڕانده‌وه، هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له ماوه‌ى 14 ساڵێ ڕابردوودا حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه، هه‌رێمى كوردستان ته‌نها بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ویستووه، نه‌ك شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ڵوێسته‌كانى عێراق واى كردووه، هه‌رێمى كوردستان بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بدات، هه‌رچه‌نده له دیدگاى سیاسیی و یاساییه‌وه ڕیفراندۆم مافێكى ڕاسته‌قینه‌ى گه‌لى كورده.
جێی ئاماژه پێدانه كه ئێستا هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا، بڕیارى ڕیفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه .
bas news-
