بنکەی لالش.. چەکدارەتوندڕەوەکانی سووریا ھێرشیان کردووەتە سەر چەند گوندێکی کوردانی ئێزدی
شەمۆ قاسم، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری دەستەی باڵای بنکەی لالشی رۆشنبیری و کەڵایەتی راگەیاند: "لە رۆژئاوای کوردستان، چەکدارانی گرووپە توندڕەوەکان ھێرشیان کردوەتە سەر گوندەکانی کوردانی ئێزدی، بە تایبەتی گوندی قەستەل جندۆ، باڤلون و عەلی قینۆ، خەڵکی گوندەکانیان دەرکردوونە، خەڵکی ھەرسێ گوند بەرەو ناوچەی عەزازی رۆیشتوونە و ھەندێکیان چادریان ھەڵداوە، ھەندێکێشیان ھیچیان نییە و رەوشەکەیان زۆر خراپە".
بەرپرسی بەشی رۆشنبیری دەستەی باڵای بنکەی لالشی رۆشنبیری و کەڵایەتی، ئەوەشی خستەڕوو: "لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی کوردانی ئێزدی لە سووریا دروست بووە، بۆیە داواکارین نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکاری کوردانی ئێزدی لە سووریا بکات، تاکو کارەساتێکی گەورە رووی نەداوە".
bas news-
