قایمقامی چەمچەماڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
ڕەمەک ڕەمەزان، بەڕێوبەری شارەدێی تەقتەق، کە واژۆ لەسەر ئەوە کراوە ببێتە قایمقامی چەمچەماڵ، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە بەندە بکرێتە قایمقامی چەمچەماڵ، بەڵام تەنھا ڕێکاری کارگێڕی ماوە، بڕیارەکە بێتە پارێزگاری سلێمانی و دواتر ڕەوانەی قایمقامیەت برێت، بۆئەوەی دەست لە پۆستی بەڕێوبەری شارەدێی تەقتەق، بکێشمەوە و وەک قایمقامی چەمچەماڵ دەستبەکار بم".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە 12/6/2017 کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانەکەی واژۆ کردووە، تەنیا ئەوە ماوە بڕیارەکە بگاتە دەست پارێزگای سلێمانی.
bas news-
