وەزیرێكی پێشووی ئیسرائیل: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات
گیدئون ساعار وه‌زیری پێشووی ناوەخۆی ئیسرائیل رایگەیاند ده‌بێ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن، چونكە ئەم دەوڵەتە سەقامگیریی ناوچەكە مسۆگەر دەكات.
ساعار گوتی كه خواستی كورده‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ نانه‌وه‌ی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا و پێویسته ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی بكه‌ن.
هەروەها رایگه‌یاندووه كه مافی گه‌لی كوردستانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و پیرۆزبایی له گه‌لی كورد كرد كه رۆژی 25ی ئه‌یلوولی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دیاری كردووه.
وه‌زیری پێشووی ناوخۆی ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه پێویسته ئیسرائیل به فه‌رمی دان به بڕیاری گه‌لی كورد دابنێ و هانی ئه‌مریكاش بدات كه پاڵپشتی له‌و هه‌نگاوه گرنگه بكات.
گیدئون ساعار گوتیشی به درێژایی مێژوو، زوڵم و سته‌م له گه‌لی كورد كراوه و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی داوه و ده‌توانێ به‌و هه‌نگاوه ببێته هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ.
bas news-
