جووتیار عادل: ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی بوودجەی کۆمیسیۆن درا

جووتیار عادل: ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی بوودجەی کۆمیسیۆن درا
(د. جووتیار عادل)، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستاندا گوتی، ئەمڕۆ لەگەڵ حکوومەت و سەرۆکایەتیی ھەرێم کۆبوونەوە و تێیدا ڕەزامەندییان لەسەر دابینکردنی بوودجە بۆ کۆمیسیۆن دەربڕیوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی ڕیفراندۆمی پێ ئەنجام بدرێت.

(د. جووتیار عادل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ وەکو کۆمیسیۆن لەگەڵ حکوومەت و سەرۆکایەتیی ھەرێم کۆبووینەوە و تێیدا گفتوگۆمان دەربارەی دابینکردنی بوودجە بۆ ڕیفراندۆم کرد و ئەوانیش ڕەزامەندییان دەربڕی بۆ ئەوەی بوودجەمان بۆ دابین بکەن و ئێمەش داوامان کردووە، کە ١٧ملیۆن و٥٠٠ ھەزار دۆلارمان بۆ سەرف بکەن و ئەوانیش ڕەزامەندییان دا و وەکو سەرەتاش شەش ملیۆن دۆلاریان خستووەتە سەر حیسابی ئێمە.''

(د. جوتیار عادل) گوتیشی: ''بڕیارە سبەی بە نووسراوی فەرمی داوا لە حکوومەت بکەین، بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی ماویشە، بۆمان سەرف بکرێت.''
kdp-
Top