سلێمانی.. ژمارەیەک دز دەستگیر کران
ئەمڕۆ دووشەممە (2017/6/12)، پۆلیسی سلێمانی لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا توانراوە (21) تۆمەتباری دزی بەهۆی ماددەكانی (443)،(444) و (446)، لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیر بکرێن و (5) لە تۆمەتبارەكانیش ئافرەتن.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سەرجەم تۆمەتبارەكان دانیان ناوە بەتاوانەكەیانداو لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە كاری یاساییان بۆ ئەنجامداراوە و كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕووداوەكان كراوە.
دزییەكانیش بەم شێوەی خوارەوەبوون:
(3) تۆمەتباری ئافرەت دەستگیر كراون بەهۆی دزی ماڵان و ساڵۆنەوە.
(7) تۆمەتباری تر دەستگیر كراون بەهۆی دزی ماڵانەوە كە دوانیان ئافرەت و قەرەجن.
(3) تۆمەتباری دزی مۆبایل دەستگیر كراون.
(7) تۆمەتباری تر بەهۆی دزی جۆراو جۆرەوە دەستگیر كراون.
(1) تۆمەتبار بەهۆی فێڵ كردن و وەرگرتنی زەكات و سەرفترە دەستگیر كراوە.
باسنيوز
