ھەولێر.. ٤٠٠ خێزانی کەمدەرامەت ھاوکاری کران

 ھەولێر.. ٤٠٠ خێزانی کەمدەرامەت ھاوکاری کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، ھاوکاری گەیاندە ٤٠٠ خێزانی کەمدەرامەت.

شەوی رابردوو ١١-12/٦/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شاری ھەولێر، لە درێژەی ھاوکارییەکانیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پارسێلی خۆراکیان گەیاندە ئەو خێزانانەی کە کەمدەرامەتن و بژێوی ژیانیان خراپە.

لەو چالاکییەدا ٤٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە شاری ھەولێر سودمەند بوون و چالاکیەکە بە درێژایی شەوانی رەمەزان درێژەی دەبێت.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە دەستپێکی مانگی رەمەزانەوە ھەتا ئێستا ھاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٢٤٠٠ قوتابی و ١١٥٠ خێزانی کەمدەرامەت کردووە.

ھاوکات دوێنێ یەکشەممە، ١١/٦/٢٠١٧ لە چالاکییەکدا بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پارسێلی خۆراکیان لەشاری کەلار گەیاندە ١٤٠ خێزانی کەمدەرامەت.












باسنيوز
Top