شاندێک بۆ پرسی ریفراندۆم دەچێتە بەغدا

 شاندێک بۆ پرسی ریفراندۆم دەچێتە بەغدا
راویژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژە بەوە دەکات دوای شێواز و ڕێکارێکدا دەگەرێین بۆ ئەوەی شاندێک سەردانی بەغدا بکات و پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ بەغدا باس بکات.

عارف ڕوشدی، گوتی: "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیدا باس لە شێوەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئالیەتی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان کراوە، ڕەنگە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵیش کۆبوونەوە بکرێت، بۆ ئەوەی ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ دروستکردنی شاندێک بۆ ئەوەی لەسەر پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا قسە بکەین و یەکەم وێسگەی سەردانەکەش بۆ لای سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت و دواتر سەرکۆمار و لایەنە سیاسییەکان دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لە رێگای نووسراوی فەرمییەوە دەبێت و دواتر ئێمەش وەڵاممان دەبێت".














باسنيوز
Top