فەرهاد شاكەلی: دەمەوێت کوردی زمانی یەکەمی وڵاتەكەم بێت

 فەرهاد شاكەلی: دەمەوێت کوردی زمانی یەکەمی وڵاتەكەم بێت
نووسەر، شاعیر و شارەزایەکی زمانی کوردی لە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بابەتێكی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم نووسیوە بە ناونیشانی "كورد لە نێوان ڕیفراندۆم و گشتپرسیدا" و جەخت لەسەر زمانی کوردی دەکاتەوە.

فەرهاد شاكەلی، نووسەر و شارەزای زمانی کوردی نووسیویەتی "بە بڕیاری سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی 25ی ئەیلوولی ئەمساڵدا لە باشوری كورستان ڕیفراندۆم ڕێك بخرێت و هەنگاوێكی مێژووی و گرنگ بوو، تا گەلی كورد لە بەشێكی كوردستاندا لەبارەی پاشەڕۆژی خۆیەوە قسەی خۆی بكات و بڕیاری چارەنووسی خۆی بدات".

دەشڵێت، ئەوەی سەرنجی من ڕادەكێشێت بەكارهێنانی وشەی (ڕیفراندۆم)ە، نازانم بۆچی كورد هێندە پێی خۆشە خۆی بە بێگانە هەڵبواسێت؟ چونكە ئەم وشەیە نە وشەیەكی كوردییە و نە پێویستیشە كورد بەكاری بهێنێت، ئەگەر ئێمە شێوەی ئینگلیزیی وشەكە گۆ بكەین، دەبێت بڵێین (ڕیفەرێندەم)، بەڵام چ ڕاست و چ هەڵە ئێمە پێویستمان بەو زاراوەیە نییە، لە كاتێكدا كورد وشەیەكی جوان و لەبار و ناسكی وەك (گشتپرسی) بێت.

فەرهاد شاكەلی، لە كۆتایی نووسینەكەشیدا نووسیویەتی، "چەندە دژی بەکارهێنانی (إستفتاء)ی عەرەبیم، دوو هێندەیش دژی بەکارهێنانی (ڕێفەرێندەم)ی ئەورۆپاییم. من کە دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان بدەم، هاوکاتیش دەمەوێ زمانی کوردی زمانی یەکەمی وڵاتەکەم بێت.".












باسنيوز
Top