پەرلەمانتارێکی کورد: لە هەر ئەگەرێکدا ڕێگای چوونە دەرەوە لە مالیکی دەگیرێت
فارس بریفکانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "کەیسی نووری مالیکی لەسەر کەوتنی مووسڵ دەجووڵێندرێت و ڕەنگە بەم نزیکانە ڕێکارەکان بگیرێتەبەر و لە هەر ئەگەرێکدا کە بانگی دادگا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت و ئاگاداری سەرجەم فڕۆکەخانەکان دەکرێتەوە سەفەری لێ قەدەغە بکرێت".
هاوکات ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی هەولێر سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گوتی: "ئەستەمە مالکیی خۆی بەدەستەوە بدات، بۆیە دەبێت لێژنەیەکی باڵا لەو بارەوە پێکبهێنرێت و ناچار بکرێت وردەکاریی کەوتنی مووسڵ ئاشکرا بکات".
باسنيوز
