بە فەرمانی عەبادی سەرجەم پۆستە ئەمنییەکانی کورد پڕ دەکرێنەوە

 بە فەرمانی عەبادی سەرجەم پۆستە ئەمنییەکانی کورد پڕ دەکرێنەوە
سەرجەم پۆستە ئەمنییەکان کە پشکی کورد بوون لە حکوومەتی عێراق پڕ دەکرێنەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: "هیچ پۆستێکی لەو شێوە بەدەستی کوردەوە نەماوە کە قسەی لەسەر بکرێت".



شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: "سەرجەم پۆستە ئەمنییەکانی کورد لە بەغدا وەرگیراونەتەوە و بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی پڕ کراونەتەوە دراون بەوانەی خۆیان مەبەستیانە، ئێمە لە سەرەتاوە دەمانزانی ئەمە ڕوو دەدات".

لە درێژەدا گوتیشی "دروستکردنی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان لە بەرژەوەندیی سیاسیی نووری مالیکیدا بووە و لەو ڕێگایەوە سەرجەم پۆستەکانی کوردی لە بەغدا وەرگرتووە".



ئەوەشی خستەڕوو، "ئێستا هیچ پۆستێکی ئەمنیی نییە کە هی کورد بێت و باسی بکرێت".





باسنیوز
Top