یەکێتی کۆبوونەوەیەک لەبارەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات

 یەکێتی کۆبوونەوەیەک لەبارەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات
لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم و ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.



لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 15/6/2017، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات. گوتیشی: ”پرسی دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان تاوتوێ دەکرێت".

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەموویان بۆچوونەکانیان باس دەکەن و دەرئەنجامەکانیش ئاشکرا دەکەن. گوتیشی: ”لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕانیش گفتوگۆ دەکرێت“.





باسنیوز
Top