دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە زیاتر لە 2 ھەزار ژەمەخواردنی بەربانگ دابین دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە زیاتر لە 2 ھەزار ژەمەخواردنی بەربانگ دابین دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە کەمپی ئاوارەکانی حەسەنشام، ژەمە خواردنی گەرم لە کاتی بەربانگدا پێشکەشی ئاوارەکان دەکات، ھاوکات دوێنێ شەممە، لە کەمپی دیبەگە زیاتر لە 7 ھەزار خێزانیش ھاوکاری کران.



ئەمڕۆ یەکشەممە ١١/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەک گشت رۆژەکانی دیکەی مانگی رەمەزان، زیاتر لە 2 ھەزار ئاوارە پێکەوە لەگەڵ کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەربانگ دەکەنەوە.



لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، تائێستا زیاتر لە ٣٠ ھەزار ژەمە خواردنی گەرم بۆ ئاوارەکان لە حەسەنشام دابین کراوە، رۆژانە خوانی بەربانگ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت.


ھاوکات دوێنێ شەممە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھاوکارییەکانیان بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بەڕێوەبرد و سەرجەم خێزانەکانی کەمپی دیبەگە لەو ھەڵمەتەدا ھاوکاری کران کە ژمارەیان زیاتر لە 7 ھەزار کەس بووە.
bas news-
Top