نه‌جمه‌دین كه‌ریم: به‌ڵێ پشتیوانى له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین و له كه‌ركووكیش ده‌كرێت
پارێزگارى كه‌ركووك، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه پشتیوانیی له ڕیفراندۆمى كوردستان ده‌كه‌ن و پشتیوانیشن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه له كه‌ركووك.
گوته‌كانى نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك، له كاتى كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندێك كه هه‌ر یه‌ك له تۆباس لاندرۆڤ، ڕاوێژكارى حكوومه‌تى سویدی و په‌رله‌مانتارى سویدی ئیڤین ئانجهر و ڕاوێژكارێكى حكوومه‌تى سویدی هات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك، پارێزگارى كه‌ركووك، گوتی :" پشتیوانیی له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پشتیوانى له‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه ڕیفراندۆمه‌كه كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه". داواشى له په‌رله‌مانى سویدی كرد، پشتیوانى له پرۆسه‌كه، بكه‌ن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، جه‌ختی كرده‌وه، كه یاساكانى ڕ‌ژێمى به‌عس تا ئێستاش كاریان پێده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ماده‌ى 140ى ده‌ستوور هه‌یه كه نه‌خشه‌ڕێگاى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى تێیدایه، به‌ڵام ماده ده‌ستورییه‌كه له شوێنى خۆى چه‌قی به‌ستووه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى فیدڕاڵ پابه‌ند كراوه جێبه‌جێی بكات.
پارێزگارى كه‌ركووك، گوتیشی :" به‌پێی بۆچوونه‌كانى مام جه‌لال بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان، كه‌ركووك هه‌میشه چه‌قى خه‌باتى درێژخایه‌ن بووه دژ به دیكتاتۆرییاته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى عێراق، بۆیه به به‌رده‌وامى سه‌ردانى كه‌ركووكى ده‌كرد و له كێشه‌كانى به ئاگا بوو، گوێی له بۆچوونى هاوولاتیان و پێكهاته‌كانى ده‌گرت".
له 7/ 6/ 2017 له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، بڕیار درا ڕۆژى 25/ 9/ 2017 ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، ئه‌نجام بدرێت.
bas news-
