UN: پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش بە گرنگییەوە وەڵامی ریفراندۆمی كوردستان بداتەوە
گوتەبێژی فەرمی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی (به‌ڵێ) بوو و هه‌رێمی كوردستان ویستی ببێته ئه‌ندام له نەتەوە یەكگرتووەكان، پێویست دەبێ له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به گرنگییه‌وه لێی بڕوانێ.
ستیڤان دواریك گوته‌بێژ به ناوی ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نه‌تەوه یه‌كگرتووه‌كان تێبینی هه‌یه له‌باره‌ی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌روه‌ها گوتی له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌غدا داوامان لێ بكات وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری ده‌كه‌ین له ریفراندۆمی كوردستاندا.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا گوتهبێژەكە گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆمەكە بۆ سه‌ربه‌خۆیی (به‌ڵێ) بوو و هه‌رێمی كوردستان ویستی ببێته ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌كو وڵاتانی دیکەی جیهان، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به گرنگییه‌وه سه‌یری پرسه‌كه بكات و لەو بارەیەوە بڕیار ده‌ربكات، ئەوەش بە گوێرەی لێدوانی چاودێرانی سیاسی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی پرەنسیپەکانی خۆی، هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەنجامی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لەسەر سەربەخۆیی دەکات.
رۆژی ٢٥ی ئەیلوولی داهاتوو، لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەدەچێت.
bas news-
