گەنجێک لە بەنداوی دوکان خنکا
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 11/ 6/ 2017) گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا، لە بەنداوی دوکان، خنکا.
کاروان حسێن، ئەفسەری ئێشکگر لە پۆلیسی دووکان ڕاگەیاند : " گهنجێكى تەمەن ۱۹ ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی بۆ مەلەکردن ڕوویان لە بەنداوی دوکان کردووە".
گوتیشی :" گەنجەکە لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە و دوای دەرهێنانی تەرمەکەی بەمەستی توێكاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".
ئاماژهى بهوهش دا، كه لێكۆڵینهوه له بارهى ڕووداوهكهوه دهستى پێكردووه.
bas news-
