گەنجێک لە بەنداوی دوکان خنکا

گەنجێک لە بەنداوی دوکان خنکا


سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 11/ 6/ 2017) گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا، لە بەنداوی دوکان، خنکا.

کاروان حسێن، ئەفسەری ئێشکگر لە پۆلیسی دووکان ڕاگەیاند : " گه‌نجێكى تەمەن ۱۹ ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی بۆ مەلەکردن ڕوویان لە بەنداوی دوکان کردووە".

گوتیشی :" گەنجەکە لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە و دوای دەرهێنانی تەرمەکەی بەمەستی توێكاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.
bas news-
Top