عه‌ره‌به سونه‌كانى خانه‌قین و دیاله پشتیوانی له ڕیفراندۆمى كوردستان ده‌كه‌ن
به‌رپرسیى لقى 15ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه ساڵی 2016 عه‌ره‌به سونه‌كانى سنوورى خانه‌قین و ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین خۆیان یه‌كلاكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كورستاندا، ده‌مێننه‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كورستان و به‌پرسی لقى 15ى پارتى له خانه‌قین ڕاگه‌یاند : " ساڵى 2016 كۆمه‌ڵێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانى سنوورى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین و خانه‌قین سه‌ردانى باره‌گاى لقى پارتیان له خانه‌قین كرد، جه‌ختیان كرده‌وه، كه عه‌ره‌به سونه‌كانى سنووره‌كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كورستاندا بن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ قسه‌كانیان 8 هه‌زار واژۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، دواتر واژۆكان ڕه‌وانه‌ى سه‌ركردایه‌تى كورد كرا.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ڕیفراندۆمى كوردستان، ده‌ستكه‌وتى لایه‌نێكى سیاسیی نییه، به‌ڵكوو ده‌ستكه‌وتێكه بۆ هه‌موو گه‌لى كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه، خه‌ڵكى خانه‌قینیش دڵنیایی له پشتیوانى پرسه‌كه ده‌دات.
bas news-
