مه‌له‌كردن له ڕووبارێكی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا
به هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر حاڵه‌تی خنكان له كاتى مه‌له‌كردندا له ڕووبارى گه‌لی عه‌لى به‌گ، مه‌له‌كردن له‌و ڕووباره‌دا قه‌ده‌غه كرا.
به‌پێی نوسراوێك كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11-6-2017) بڵاوكراوه‌ته‌وه و واژووی قایمقامی شارۆچكه‌ى سۆرانى له سه‌ره و كه‌وتووه و تێیدا هاتووه" ساڵانه له ده‌روازه‌ى بێخاڵ تا پردى دووه‌مى گه‌لى عه‌لی به‌گ خه‌ڵك به خنكان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و شوێنه بۆ مه‌له‌كردن گونجاو نییه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه ئاماژه به كۆمه‌ڵێك بریاردراوه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-
1-مه‌له له ده‌روازه‌ى بێخاڵ تا پردى دووه‌مى گه‌لی عه‌لی به‌گ قه‌ده‌غه بكرێت تابلۆی مهلهنهكردن هه‌ڵبواسن به هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شت و گوزارى سۆران.
2-مه‌فره‌زه‌یه‌كى به‌رده‌وام و هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ى بنكه‌یه‌ك بدرێ له‌و شوێنه بۆ چاودێری جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره.
3- له ڕاگه‌یاندنیش ئه‌و بڕیاره ڕابگه‌یه‌نرێت.
bas news-
