"٥ هەزار کەسی دی دەکرێنە پێشمەرگە؛ دەشتی نەینەوا دەپارێزن"
(د. سەبا ڤیزیڤینی)، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەو قسانەی لە دیداریدا لەگەڵ (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، كرد.
لە دیدارەكەدا، كۆنسووڵی هەنگاریا خۆشحاڵیی خۆی بە ئامادەبوونی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و گوتی، "ئازایەتیی پێشمەرگە لە بەرانبەر دوژمن و تیرۆریستان، بۆ ئێمە مایەی ستاییش و گەورەییە و لەوەیش گەورەتر خەڵكی هەرێمی كوردستانە كە جێگەی رێزن بەوەی لەگەڵ حكوومەتەكەیانن لەم قەیرانەدا".
(ڤیزیڤینی) هەروەها هەڵویستی وڵاتی هەنگاریای دووپات كردەوە لەسەر پاڵپشتی بۆ سەرۆكی هەرێم و خەڵكی كوردستان و ئاماژەی دا، "وڵات و حكوومەتەكەمان پشتگیریی هەر بڕیارێكی سەرۆكی هەرێم و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەن لە بڕیاردانیان بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان".
kdp-
