3 ھەزار و 500 کوردی شەبەک پەیوەندی بە ڕێزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/6/2017 پەیجی کوردانی شەبەک، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بڵاوی کردوەتەوە: "لەسەر داوای مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بە یارمەتی سالم موحەمەد، نوێنەری کوردانی شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ھەزاران گەنجی کوردی شەبەک پەیوەندییان بە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە".
ئەو پەیجە، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بەھۆی داواکەی بارزانی، 3 ھەزار و 505 گەنجی کوردی شەبەک، پەیوەندییان رێزەکانی ھێزەی پێشمەرگەوە کردووە و خۆیان ناونووس کردووە".
باسنيوز
