بارزانی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان دەكات
رۆژنامەی “عوكاز”ی سعوودیە لە ژمارەی ئەمڕۆ یەكشەممەیدا بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ئەگەری هێرشی ئێران و توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بە هۆی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمەوە، داوای پاراستنی نێودەوڵەتی كردووە.
رۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە كە هەر چەندە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان وەك هەموو گەلانی جیهان، مافێكی سروشتی و یاساییە، بەڵام لە ئەگەری دروستكردنی مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بارزانی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی كردووە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان رۆژی 7ی ئەم مانگە كۆبوونەوە و بڕیاریان دا رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەن.
باسنيوز
