دوكان..سێ كه‌سى عه‌ره‌ب به پاره‌ى ساخته‌وه ده‌ستگیر كران
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى قائیمقامییه‌تى دوكان، : " ئه‌مڕۆ یه‌كشممه 11 ى حوزێران ، هێزه‌كانی ئاسایشی دوكان سێ كه‌سی عه‌ره‌بیان له ناو شارۆچكه‌ى دوكان ده‌ست گیر كردووه كه بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێبووه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و سێ كه‌سه به‌و پاره ساخته‌یه چه‌ند پێداویستیه‌كیان له ناو بازاڕی دوكان كڕیووه.
دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه، هه‌ر سێ كه‌سه تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ستگیر ده‌كرێن و به بڕیارى دادوهڕى لێكۆڵینه‌وه به‌ند كراون تا ڕۆژى دادگاییكردنیان.
باس‌نیوز
