نێچیرڤان بارزانی: هەڵوێستی وڵاتان لەسەر ڕیفراندۆم سرووشتییە

 نێچیرڤان بارزانی: هەڵوێستی وڵاتان لەسەر ڕیفراندۆم سرووشتییە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستانە، ئەوەی ڕاگەیاند کە هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی ڕیفراندۆم هەڵوێستێکی سرووشتییە.

لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 11/6/2017، نێچیرڤان بارزانی ڕای گەیاند، ئەو وڵاتانەی کە تاوەکوو ئێستا هەڵوێستیان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە دەربڕیوە، هەڵوێستێکی ”سرووشتی“یان هەبووە.

لەبارەی هەڵوێستی هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش ئەوەی ڕوون کردەوە کە ڕیفراندۆم ”بە تەنیا پرۆسەی هیچ حزب و لایەنێک“ نییە و ”پرۆسەی هەموو گەلی کوردستانە“. گوتیشی: ”لەگەڵ ئەو دوو لایەنە خەریکین، پێمان وایە ئەمە پرۆسەی کوردیش نییە بە تەنیا، بەڵکوو پرۆسەی کورد و تورکمان و مەسیحی و سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانە“.

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وەک پارتی، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.











باسنيوز
Top