نێچیرڤان بارزانی: هەڵوێستی وڵاتان لەسەر ڕیفراندۆم سرووشتییە
لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 11/6/2017، نێچیرڤان بارزانی ڕای گەیاند، ئەو وڵاتانەی کە تاوەکوو ئێستا هەڵوێستیان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە دەربڕیوە، هەڵوێستێکی ”سرووشتی“یان هەبووە.
لەبارەی هەڵوێستی هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش ئەوەی ڕوون کردەوە کە ڕیفراندۆم ”بە تەنیا پرۆسەی هیچ حزب و لایەنێک“ نییە و ”پرۆسەی هەموو گەلی کوردستانە“. گوتیشی: ”لەگەڵ ئەو دوو لایەنە خەریکین، پێمان وایە ئەمە پرۆسەی کوردیش نییە بە تەنیا، بەڵکوو پرۆسەی کورد و تورکمان و مەسیحی و سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانە“.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وەک پارتی، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
باسنيوز
