شێخ شامۆ: کوردانی ئێزدی بە بەڵێ دەنگ بە ڕیفراندۆم دەدەن
شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، گوتی: دوای کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان بڕیار درا ڕیفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش ئەنجام بدرێت و زۆربەی ناوچە ئێزدییەکانیش دەکەونە ئەو ناوچانەوە، هەڵبەت بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی دەکەوێتە سەر کوردانی ئێزدی و پێویستە ئێمە لە 25ی ئەیلوولدا لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییەدا بین، چونکە مزگێنییەکی هەرە دڵخۆشکەرە بۆ تەواوی کوردستان و بەتایبەت بۆ کوردانی ئێزدی، ریفراندۆم بۆ ئەوەشە لەو گرفت و کێشانە ڕزگارمان ببێت کە ئێستا ناوچەکە بەدەستییەوە دەنالێنێت.''
ئەوەشی خستەڕوو، "کوردانی ئێزدی گرنگە لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا ئامادەییان هەبێت و دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن، چونکە ئەمە ئەرکێکی مێژووییە".
باسنيوز
