شیر بۆ منداڵانی ئاوارە دابین دەکرێت
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی وڵاتی سویسرا شیر و پێداویستی منداڵانی بۆ ١٠٠٠ منداڵی ئاوارە لە کەمپی حەسەنشام دابین کرد.
لە رێکەوتی ٨/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی بەرینی هاوکاری کردنی مندالانی ئاوارەی لە کەمپی حەسەنشام بەهەماهەنگی نوێنەرایەتی سویسرا بەڕێوەبرد و ١٠٠٠ منداڵی ئاوارە شیر و پێداویستییان بۆ دابین کرا.
زۆربەی دانشتیوانی کەمپی ئاوارەکان پێکدێن لە منداڵان، تاکە سەرچاوەی خۆراکی ئەو منداڵانە ئەو شیرەیە کە لەلایەن رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە بۆیان دابین دەکرێت.
payamner-
