په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی پروپاگه‌نده له‌ناو خه‌ڵكی شنگال بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
وه‌حید باكۆزی، به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتیی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال به سايتي(باسي)ی راگه‌یاند: له شنگال، په‌كه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی رۆژئاوای كوردستانی سه‌ربه‌خۆی بگوازێته‌وه، كه هه‌ر یه‌ك له به‌خشی رادیۆ و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی پێكدێت، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری له‌و ناوچه‌یه دروست بكه‌ن و پروپاكهنده بڵاو بكه‌نه‌وه".
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه له شنگال، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌ناڵی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌ستیان به‌وه‌رگرتنی لیدوان و چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له دژی پرسی ریفراندۆم كردووه، سه‌ركرده‌كانی خۆشیان له سلێمانی هه‌میشه ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی خۆیان ده‌كات له شنگال چونكه گوایه ئه‌وان له پرسی كێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستان ئاگادارن، یانی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانی، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان له‌ناو خه‌ڵكی بلاو كردوه‌ته‌وه كه پرسی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر شنگال مه‌ترسییه.
bas news-
